له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، سێ كرێكار له شاره‌كانی شیراز و ساری تووشی ڕووداوی كار هاتن و گیانیان له ده‌ست دا.
ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو كرێكاری ئه‌فغانی له نێو چاڵێك له شاری شیراز، به هۆی گازگرتوویی گیانیان له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها كرێكارێك به هۆی به‌ربوونه‌وه بۆ ناو مه‌خزه‌نی قیری داخ له شاری ساری گیانی له ده‌ست دا. به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی فریاكه‌وتن به هۆی داخ بوونی مه‌خزنی قیره‌كه نیانتوانی ئه‌و كرێكاره له كاتی خۆیدا ڕزگار بكه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ڕۆژیك دواتر توانیویانه ته‌رمی پارچه‌پارچه‌بووی ئه‌و كرێكاره له نێو مه‌خزه‌نه‌كه ده‌ربێنن. شایانی باسه كه به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم و خاوه‌نكار به باروودۆخی كرێكاران، ساڵانه به ده‌یان كرێكار به هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.