ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانان كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی “ئازه‌ر ئاب”ی ئه‌راك ، له ناڕه‌زایه‌تیی به وڵام نه‌دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به خواسته‌كانیان له‌م كارخانه‌یه به‌ره‌و مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه رێپێوان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازیی له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی بڕی ١٤ مانگ حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی باقی مه‌زایاكانی ئه‌مساڵیان رێپێوانیان رێخست و سه‌ره‌تا له به‌رامبه‌ر بانكی كه‌شاوه‌رزی وه‌ك سههامداریی سه‌ره‌كی ئه‌م شیركه‌ته و دواتر له به‌رامبه‌ر نوسینگه‌ی “به‌هارستان نشینان”ی خۆنداب و كۆمهیجان و له كۆتاییدا له مه‌یدانی سه‌ره‌كی ئه‌مشاره به نیشانه‌ی ئێعتراز كۆبوونه‌ته‌وه. له‌م كۆبوونه‌وه ئێعترازییهدا جێگیری ئابووری و سیاسیی ئوستانداری ئوستانی مه‌ركه‌زی به به‌شداریی له نێوان كرێكاراندا ڕایگه‌یاند كه تا هه‌فته‌ی داهاتوو بارودۆخی شیركه‌ت سه‌باره‌ت به سه‌هام دیاری ده‌كرێ، به‌ڵام كرێكاران كه باوریان به به‌ڵێنه درووهكانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم نه‌ماوه به درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌م كارخانه و پێ ڕاگه‌یشتن به ویست و داخوازییه‌كانیان بوون.