“محه‌ممه‌د حه‌بیبی” وته‌بێژی كانوونی سینفی مۆعه‌لیمانی تاران، هاوكات له‌گه‌ڵ هاتنی ڕۆژی جیهانی مۆعه‌لیم بۆ جارێكی دیكه له وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش ده‌ركرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “محه‌ممه‌د حه‌بیبی” مانگی گۆڵانی ساڵی ٩٩ی هه‌تاوی بۆ یه‌كه‌م جار حۆكمی ده‌ركران و بازخه‌ریدی له وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش درا كه له زیندانی كۆماری ئیسلامی به‌ند كرابوو، له‌گه‌ڵ سكاڵای ناوبراو بۆ دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری تاران ئه‌و حۆكمه به شێوه‌ی كاتی ڕاگیرا، به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ جاری دووهه‌م له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه حۆكمی ده‌ركران و بازخریدی ئه‌و چالاكه سینفیه‌ی مۆعولیمان كه هێشتا له زیندان دایه ده‌ركرا و به‌و شێوه ئیمكانی ڕاهێنانیان له فه‌زای مه‌جازی بۆ ناوبراو به ته‌واوه‌تی داخست.