ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ڕێكخراوی به‌رنامه‌ریزی و بۆدجه‌ی ڕژیم له شاری تاران ڕایگه‌یاند: پتر له ٤ ملیۆن له دانیشتووانی تاران حاشیه نشینی و له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئه‌و ڕێژه‌یه له سه‌دا ٣١ی كۆی گشتی دانیشتووانی تاران پێكدێنێت و به‌رده‌وام له زیادبووندایه. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی ئه‌و ناوچانه‌ی له حاشیه‌ی شاری تاران جێگه‌یان گرتووه ناستانداردن و كه‌مترین ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتیان نییه.