کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی لە کرماشان

لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی لە کرماشان 1

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سزای له‌سێدارەدانی سێ هاووڵاتیی به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌ ئه‌نقه‌ست بە ناوه‌كانی “ماشاڵڵا سەبزی” تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی گوندی “پاتەبە” سەر بە بەخشی بێستوون و “ئەفشار فەتحی “تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی “سەرفیرووزئابادی” و هاووڵاتییەکی خەڵکی کەنگاوەر بە ناوی “ئیسماعیل سوڵتان ئابادی” لە بەندیخانەی ناوه‌ندی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سزای له‌سێدارەدانی “ماشاڵڵا سەبزی” بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکەی بۆ دوایین چاوپێکەوتن جێبەجێ کراوه‌. جێگای ئاماژەیە کە “ماشاڵڵا سەبزی” ١١ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی به‌ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە بە بێ ئەوەی بەڵگەیەک لە سەر سەلماندنی کوشتن کەسێک لەلایەن ناوبراوەوە هەبێت، لە ڕێگای ڕێوڕەسمی “قەسامه” سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.