لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا ٣ هاووڵاتی خەڵکی شارهكانی “سەلاسی باوەجانی”، “سنە” و “سەوڵاوا” لە کاتی تەکاندنی بهرووبوومی دارگوێزهكانی نێو باخهكانیان لەسەر دار دهكهونه خوارهوه و گیانیان لەدەستداوە.
یەکێک لەو هاووڵاتییانە بە ناوی “یوسف ڕەحمانی” خەڵکی “کەڵاتێ”ی سنە و ئەوی دیکەیان، “مەحموود هاجەری” خەڵکی ئاوایی “هەجمنە” ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١١ی مانگی ڕەزبەر، لە ناوچەی سەوڵاوا بە هۆی ڕنینی گوێز بەر دەبنە خوارەوە و گیانیان لەدەست دەدەن . ههروهها له ڕۆژی پێشووتری واته شەممە ١٠ی مانگی ڕەزبەر، هاووڵاتییەکی کورد لە ئاوایی “هوانداران” لە ناوچەی “سەلاسی باوەجانی” لە کاتی تەکاندنی داری نێو باخهكهی لە سەر دار بەربووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.