کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار له‌ جوانڕۆ و پیرانشار

گیان لەدەستدانی دوو کرێکار له‌ جوانڕۆ و پیرانشار

ڕۆژی هەینی ۹ی مانگی ڕەزبەر، دوو كرێكار به‌ ناوه‌كانی “ڕەسووڵ هوشەنگی” خەڵکی “کەچەڵئاوا”ی جوانڕۆ و “محه‌ممه‌د ڕه‌زگی” خه‌ڵكی گوندی “قه‌بر حسێن”ی سه‌ر به‌ پیرانشار، لە کاتی کارکردندا و بە هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانیان لە دەست دا.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو دوو كرێكاره‌ بەساڵاچووه‌ له‌به‌ر نه‌بوونی و بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان ڕوویان له‌ باخ و باخاتی گونده‌كان كردبوو كه‌ به‌ هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.