بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٨ی مانگی ڕەزبەر، سزای له سێدارە دانی هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەفشار فەتحی” تەمەن ٢٨ ساڵ لە بەندیخانەی “دێزڵئاوا”ی کرماشان جێبەجێ کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوهكانی مافی مرۆڤ، “ئەفشار فەتحی” خەڵکی گوندی “کەڵ کووشک”ی سەر بە بەخشی “سەرفیروزئاوا”ی کرماشانه و ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی “کوشتنی به ئەنقەست” دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قهزای ڕژیمهوه سزای سێدارەی بە سەردا سەپا.