ئاماری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی تووشبوو بە نەخۆشیی وایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابروودا له پارێزگای ورمێ ڕێکۆردی شکاند و گەیشتە ٣١ کەس.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، هەتا ئێستا زیاتر لە ١ ملیۆن و ٨٩٨ هەزار و ١٢١ کەس لەو پارێزگایە واكسێنی كۆرۆنایان وەشاندووە و بهو حاڵهش ئاماری قوربانییانی کۆرۆنا له ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو گهییشتووهته ٣١ هاووڵاتیی لهو شارهدا، لەلایەکی دیکەوە ناوەندی ئاماری پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ئاماری گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی تووشبوو بە نەخۆشیی کۆرۆنا لە ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ٢٨٨ کەسی ڕاگەیاندووە.بەپێی بەراوردی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو، پارێزگای ورمێ پشکی ٩ لەسەدیی بەردەکەوێت و ئەمەش نیشانەی نالەباربوونی دۆخی ئەو ئۆستانهیه.