به به‌شداری هه‌زاران ژن له ئامریكای باشوور له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خۆپیشاندانێكی به‌رفه‌راوان له شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌مه‌به‌ستی مافی ئازادی منداڵ له‌بار بردنی ژنان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی وڵاتانی “ونزئۆلا”، “پڕۆ”، “مه‌كزیك”، “شیلی” و “كۆلۆمبیا” هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵ ڕۆژی جیهانی “ئازادی مافی منداڵ له‌بار بردن” ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕیوه بردووه. ده‌وترێت له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس له “مه‌كزیكۆ سیتی” شه‌ڕ و ئاڵۆزی ڕوویداوه و خۆپیشانده‌ران له گه‌ڵ پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتوون . شایانی باسه مافی له‌بار بردنی منداڵ له هێندێ له وڵاتانی ئامریكای باشوور هه‌روه‌ك “ئاژانتین”، “ئۆرۆگووئه” و “كووبا” و چوار ئیاله‌تی “مه‌كزیك” به‌فه‌رمی ناسێندراوه به‌ڵام له هێندێ له وڵاتانی دیكه ئازادی مافی له‌بار بردنی منداڵ هه‌تا ئێستا به‌فه‌رمی نه‌ناسێندراوه.
