ئەندامان و لاێنگرانی ئەنجۆمەنی ژینگە پارێزانی نیشتمانی شارۆچكه‌ی “ساحێب”ی سه‌ر به شاری سه‌قز و دانیشتووانی گوندی “نه‌جاڕ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان، له هه‌ڵمه‌تێكی ژینگه پارێزیدا ده‌ستیان دایه پاك و خاوێن كردنه‌وه‌ی شار و ڕێگه و گونده‌كه‌یان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكانی ژێنگه پارێزی “شاری “ساحێب” هاوکات لەگەڵ لاوانی وەرزشوانی ئه‌و شاره لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا دەستێان کردووه به پاکووخاوێنی پارکی جەنگەڵی و ڕێگای هاتوو چۆی “ساحێب- کوڵتەپە” تا کەلی “خانەقا”. هه‌ر وه‌ها دانیشتووانی گوندی “نه‌جاڕ”ی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ورامان كه یه‌كێك له ناوچه گرینگه‌كانی گه‌شت و گۆزاره له هه‌ڵمه‌تێكدا گوند و دهورووبهرهكهیان له زبڵ و خاشاك پاك كرده‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه له كۆتایی هه‌ردوو چالاكییه‌كه دا، به‌شداربووان یادی ته‌واوی گیانبه‌خت كردووانی ژینگه‌پارێزیان به‌رز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن.