کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر ماڵی چالاکێکی مافی ژنان لە سەردەشت

هێرشی چەکدارانی نەناسراو بۆ سەر ماڵی چالاکێکی مافی ژنان لە سەردەشت

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ  کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی مانگی ڕەزبەر، کەسانێکی نەناسراوە بە نارنجه‌ک ماڵی باوکی “ناسکە ئەفخەمی”، چالاکی بواری مافی ژنانیان لە گەڕەکی جانبازانی شاری سەردەشت کردووەتە ئامانج.

بە پێی ئه‌و هه‌واڵه‌، لەم هێرشەدا زیانێکی ماڵیی زۆر بە ماڵی “حەسەن ئەفخەمی” باوكی ئه‌و چالاكه‌ی بواری ژنان گەیشتووە و بووەتە هۆی پێکهاتنی ترس و دڵەڕاوکێ لە لای باوک و دایکی بەساڵاچووی و دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ هه‌ر هه‌موو شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه‌ بۆ تۆ قاندن و له‌ ناوبردنی چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و مێژۆیه‌كی دوور و درێژی له‌ جه‌نایه‌ت و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئازادی هه‌یه‌.