ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی له شاری كابۆل، خوازیاری ئازادكردنی داراییه بلۆكه‌كراوه‌كان له بانكی ناوه‌ندی ئه‌فغانستان له ئا‌مریكا بوون.
به شوێن داگیركردنی كابۆلی پایته‌ختی ئه‌فغانستان له لایه‌ن گرووپی تالیبانه‌وه له ڕێكه‌وتی ١٥ی ئووتی ٢٠٢١ی زاینی، پتر له ٧ ملیار دۆلار له داراییه‌كانی ئه‌فغانستان له بانكی ناوه‌ندی ئامرێكا بلۆكه كراوه و سندۆقی نێونه‌ته‌وه‌یی پووڵ و یه‌كیه‌تی ئۆرووپاش هاوكاریه ماڵیه‌كانیان بۆ ئه‌و وڵاته ڕاگرتووه. به پێی ئه‌رزیابیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له سه‌دا ٩٧ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین. شایانی باسه كه ئه‌فغانستان وێڕای وشكه‌ساڵی درێژماوه و پاندمی كۆرۆنا، به هۆی گۆڕانكارییه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تالیبان، له‌گه‌ڵ ڕووخانی ئابووری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نه‌بوونی و هه‌ژاری ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه.