کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئاواره‌بوون و چۆڵ كردنی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ڕژیم

ئاواره‌بوون و چۆڵ كردنی گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی

لە ڕۆژی 9ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه‌ هه‌تا كاتی به‌ڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ڕژیم حەوت جار بۆردوومان و تۆپبارانی کوێستان و گونده‌كانی ناوچه‌ی بەربزینی برادۆستیان کردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ خەڵکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ لە ترس و دڵەڕاوکێی بەردەوامدایە و شوێنی ژیان و كاری خۆیان به‌جێ هێشتووه‌.

 به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو ناوچانەی ئێران بۆردوومان و تۆپبارانیان دەکات، سنوورەکانی قەزای چۆمان و شارۆچکەی سیدەکانن؛ كه‌ بە قوڵایی نزیکەی 40 کیلۆمەتر دەکەوێته‌ خاكی هه‌رێمی کوردستان و نزیکەی مانگێکی بەردەوامه‌ فڕۆکەی چاودێریی ڕژیم بە ئاسمانی ناوچه‌یه‌دا ده‌سووڕێته‌وه‌ . شایانی باسه‌ بۆردوومان و تۆپبارانەکانی سوپای پاسداران زه‌وی و باخ و پاوانی خەڵکیان کردووەتە ئامانج و به‌و هۆیه‌وه‌ هه‌تا ئێستا چوار گوندی ئه‌و ناوچەیه‌ چۆڵ كراوه‌ و ئه‌گه‌ر بۆردوومانه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت گونده‌كانی دیکەش دەبێته‌ چۆڵەوانی.