به‌رپرسی به‌رنامه‌ی جه‌هانی خوراكی رێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئاماژه به نه‌بوونی خوراك و برسیه‌تی ١٦ میلیۆن كه‌س له وڵاتی یه‌مه‌ن هۆشداری ڕوودانی كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی له‌و وڵاته‌دا و ڕایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر خوراك بۆ وه‌رزی سه‌رما و زستان دابین نه‌كرێت خه‌ڵك وڵاتی یه‌مه‌ن بێ خوراك ده‌مێننه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ١٢ میلیۆن و ٩٠٠ هه‌زار هاوڵاتی یه‌مه‌نی له‌گه‌ڵ كه‌مبوونی خۆراك و نه‌بوونی پێداویستی بێهداشتی و ده‌رمانی ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر بێت و خوراك و پێداویستیه درمانییه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته دابین نه‌كرێت ڕێژه‌كه بۆ ١٦ میلیۆن كه‌س به‌رز ده‌بێته‌وه. شایانی باسه به‌رپرسی ئاژانسی یارمه‌تی به منداڵانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌چوو ڕایگه‌یاند زیاتر له ١١ میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار منداڵی یه‌مه‌نی بۆ مانه‌وه له ژیان پێویستیان به خۆراك و فریاكه‌وتنی خێرای مرۆیی هه‌یه و ٢ میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار له‌و ڕێژه‌یه منداڵی ڕێر ته‌مه‌ن پێنج ساڵن كه كه ٤٠٠ هه‌زاریان تووشی نه‌خۆشی و كه‌م خۆراكی بوونه‌ته‌وه و مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانیان هه‌یه.