لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ڕێژیم لە گوندی “باشڵاخ”ی سەر بە شاری دیواندەرە، هەڵیانکوتاوهته سەر ماشینی چەند کاسبکارێک و هەوڵیان داوه کاڵاکانیان لێ زەوت بکەن کە لەگەڵ بەرنگاریی خەڵکی ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەتهوه.
به وتهی سهرچاوه خۆجێیهكان، خەڵکی گوندی “باشڵاخ” بەرامبەر هێزەکانی ڕژیم وەستانەوە و بەشێک لە کاڵای ئەو کاسبکارانەیان لە چنگی هێزەکانی ڕێژیم دەرهێناوه. هێزەکانی ڕژیم کە هەڵوێستی خەڵکیان بینی، فیلمیان لە بەهاناهاتن و پشتیوانیی خەڵک لە کاسبکاران هەڵ گرت و ڕادەستی دادگای دیواندەرەیان کرد. دادگای دیواندەرە لەسەر سکاڵای پاسگای زەڕینەی هەوەتوو ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مانگی خەرمانان، چەند کەسێک لە خەڵکی گوندی باشڵاخی بانگهێشت کرد و دوای لێپرسینهوه به شێوهی كاتی ئازادیان کردوون.