به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕووسیه، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌رمانان، له ڕووداوێكی ته‌قه‌ی هێرشبه‌رێك له زانكۆی “پێرم”ی ڕووسیه، لانیكه‌م ٨ كه‌س بوونه قۆربانی.
به وته‌ی به‌رپرسانی قه‌زایی ڕووسیه، له‌و ڕووداوه لانیكه‌م هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٩ كه‌سیش به‌سه‌ختی بریندار بوون. به پێی هه‌واڵه‌كان، هێرشبه‌ره‌كه به شوێن ماوه‌یه‌ك به‌رگری، له لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بریندار ده‌كرێت. به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری “ئینترفاكس”، هێرشبه‌ره‌كه له ده‌ره‌وه هاتووه‌ته ناو زانكۆ و به ماسك ڕوومه‌تی پۆشاندهبوو و هاوكات ده‌ستی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌سه‌ر خوێندكاران كرد. به وته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ڕووسیه، هێزه‌كانی پۆلیس كه‌سێكیان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕووداوه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.