به شوێن ده‌ستنیشان كردنی شاره‌داری نوێ له لایه‌ن گرووپی تالیبانه‌وه بۆ شاری كابۆل، شاره‌داری نوێ بڕیاری دا كه كارمه‌ندانی ژنی ئه‌و ناوه‌نده له ماڵه‌وه بمێننه‌وه و نابێت كار بكه‌ن، له به‌رانبه‌ردا كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له ژنانی ناڕازی ئه‌فغان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی تالیبان دروشمیان وته‌وه.
“حه‌مدۆڵڵه نۆعمانی” شاره‌داری نوێی كابۆل له‌و باره‌وه وتوویه‌تی كه ژنان ناتوانن هه‌مووی ئه‌و كارانه كه پیاوان ده‌یكن ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ٣ هه‌زار ژنی كارمه‌ندی ئه‌و ناوه‌نده باشتره له‌ماڵه‌وه بمێننه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا كۆمه‌ڵێك له ژنانی كارمه‌ندی ئه‌فغانی شاری كابۆل، له ناڕه‌زایه‌تی به ژێرپێ نانی مافی ژنان له ده‌سه‌ڵاتی تالیبان، له به‌رانبه‌ر وه‌زاره‌تی ژنان كۆبوونه‌وه. شایانی باسه كه دوو ڕۆژ له‌وه پێش ڕێبه‌رانی تالیبان ناوی وه‌زاره‌تی ژنانیان گۆڕیبوو بۆ “وه‌زاره‌تی ئه‌مری به مه‌عرووف و نه‌هی له مونكه‌ر”. جێی ئاماژه‌یه كه ژنانی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی درۆشمی “ئازادی، په‌روه‌رده، كار” مافی سه‌ره‌تایی ژنانه”، خوازیاری سه‌ره‌نج دانی ڕێبه‌رانی ئه‌و گرووپه به پێگه و مافی ژنانی ئه‌و وڵاته بوون.