ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی مانگی خەرمانان، کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٥ ساڵ بە ناوی “شەوکەت قوربانی” لە کاتی کۆڵبەری لە کوێستانەکانی سنووری “زاوەر”ی سەر بە شاری “نۆدشە” به هۆی ڕاودوونانی هێزه‌كانی ڕژیم تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و گیانی له ده‌ست داوه. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی شه‌ممه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی “ڕه‌به‌ت” به ناوی “ئۆمێد محه‌ممه‌د زاده” به هۆی ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری سه‌رده‌شت گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی كاسبكارێكی خه‌ڵكی گوندی “جه‌گه‌ن”ی سه‌ر به شاری ماكۆ به ناوی “محه‌ممه‌د برووكی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دراوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و ناوبراو گیانی له ده‌ست داوه.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، “شه‌وكه‌ت قۆربانی” به هۆی ڕێگریكردنی هێزه‌كانی ڕژیم له هاتنی هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا و نه‌بوونی یارمه‌تی پزیشكی گیانی له ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها “ئۆمێد محه‌ممه‌د زاده” خه‌ڵكی گوندی “گڕوه‌یس”ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی ڕه‌به‌ت، باوكی سێ منداڵه كه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سنووررییهكانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و به هۆی خوێنرێژی زۆره‌وه گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د برووكی” به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و دواجار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بێت و گیانی له ده‌ست ده‌دات.
