له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دوای ئەوەی هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “بڵەسەن”ی سەر بە شاری بانە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ئەنوەر ڕەسووڵی” دەستبەسەر کردووە.
بە پێی زانیارییهكان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە شێوهی نایاسایی “ئەنوەر ڕەسووڵی”یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. شایانی باسه كه تا کاتی بڵاوكردنهوهی ئەم هەواڵە لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئهو هاووڵاتییه هیچ زانیارییهك لە بەردەستا نیە.
