له ماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، دۆكتۆر “فایق ساوجبڵاغی”، بەرپرسی ئەنجومەنی ژینگهپارێزی پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی بنهماڵهی ئهو چالاكه مهدهنییه: بە مەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشاریان کردووە بهڵام بهرپرسانی ئیتلاعاتی ئهو شاره حاشایان لەوە کردووە کە لەلایەن ئەوانەوە دەستبەسەر کرابێت، بهڵام دواجار لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەرکرانی ناوبراوی بە ئەستۆ گرتووە. جێگای ئاماژهیه كه دۆكتۆر “فایق ساوجبڵاغی” پێشتر لەگەڵ ڕێکخراوەکانی تایبەت بە ژینگەپارێزی هاوكاری هەبووە بەڵام دواتر و دوای دامەزراندنی ڕێکخراوێكی سهربهخۆ کە بە فهرمیش تۆمار کراوە وەکوو بەرپرسی ئەو ڕێکخراوەیە چالاکی کردووە.
