له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركۆتگه‌رانه‌ی ڕژیم، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی بۆكان بە ناوی “سۆران شەریفی”، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ئەو شاره، ٧ ساڵ زیندانی ته‌عزیری بەسەردا سەپا.
بە پێی ڕاپۆرته‌ی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، دادگا ئەو هاووڵاتییەی بە تۆمه‌تی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “ته‌بلیغ دژی نیزام”، تۆمەتبار کردووە و ئەو حوکمەش ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی خەرمانانی ئه‌مساڵ، بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندرا، ئه‌وه له‌حاڵێكدایه كه “سۆران شەریفی خاوەن دەرمانگای “حەکیم” لە بۆکانە و دادگا حوکمی داخستنی ئەو دەرمانگایەی بۆ ماوەی ٢ ساڵ، دەر کردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٣ی مانگی جۆزەردانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه دەسبەسەر و دواتر به دانانی وه‌سێقه و به شێوه‌ی كاتی لە گرتووخانه‌ی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، ئازاد کرا.بوو
