كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی په‌یمانی فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری ناوچه‌ی یه‌ك و دوو و سێی ئابادان و ناوچه‌ی ئازادی “ئه‌روه‌ند”، له ناڕه‌زایه‌تی به بێ بایه‌خی به‌رپرسانی ڕژیم به نیسبه‌ت خواست و دۆخی ئه‌و كرێكارانه، له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری شۆرای شاری ئابادان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌زای سه‌وز له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند: نزیكه‌ی یه‌ك ساڵه حه‌قده‌سته‌كانیان یان دوا ده‌كه‌وێت یان به نیوه‌چڵی وه‌ری ده‌گرن”. جێی ئاماژه‌یه سه‌ره‌ڕای زۆربوونی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان و گرانیه‌كی له ڕادهبهدره، ئه‌م كرێكارانه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان زیاد نه‌كراوه.