ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆته‌كان، كرێكاران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست بیلاته‌كلیفی دۆخی شیركه‌ت، شێوه‌ی دامه‌زران و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌وه ناوه‌نده، ده‌ربڕی. كرێكاران به داخستنی درگای به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و ده‌ركردنی به‌رپرسانی شیركه‌ت له ده‌فته‌ره‌كانیان، خوازیاری په‌رداختی دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو و جێبه‌جێ كرانی ته‌واوی خواسته‌كانیان بوون.