ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی گه‌ڵاڵه‌ی مێهر ئافه‌رین له چه‌ند پارێزگای ئێران به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای مه‌جلیس له تاران خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی كارییان بوون .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان هه‌ر یه‌كه له‌م مۆعه‌لیمانه نزیكه‌ی ٢٠ ساڵ ئه‌زموونی كاركردنیان هه‌یه و هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی كارییان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه . له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاه‌رتی ئاموزش و په‌روه‌رشی ڕژیم بیانووی تێپه‌ڕاندنی خولی تایبه‌ت به دامه‌زراندن لێ ده‌گرێت و ئه‌مه له كاتێك دایه كه ته‌واوی ئه‌م مۆعه‌لیمانه هه‌موو فیلتهرهكانی گوزینش و دامه‌زراندنیان تێپه‌ڕاندووه . شایانی باسه مۆعه‌لیمانی مێهر ئافه‌رین له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا گه‌ییشتن به هه‌موو داواكارییه ڕه‌واكانمان له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رده‌وام ده‌بین.