ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، كاتژمێر ٥ی دوانیوه‌ڕۆ له شاره‌كی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه، سه‌له‌فییه‌كی ئه‌و شاره به‌ناوی “ئاره‌ش” له‌گه‌ڵ دووكاندارێكی به ناوی “فواد ڕه‌حیمی” ده‌بێته ده‌مه‌قاڵه‌یان دواتر به شمشێر له لایه‌ن ئه‌و سه‌له‌فییه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر ناوبراو .
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا ئه‌مه سێهه‌مین حاڵه‌تی شه‌ڕ و په‌لاماردانی هاوڵاتیانی ئه‌و شاره‌كه‌یه كه له لایه‌ن “ئاره‌ش”ی سه‌له‌فیه‌وه به‌ره‌وڕووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه. شایانی باسه ئه‌م سه‌له‌فییه له دوای هه‌ر جار سكاڵای هاوڵاتییان ، پاش دوو ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه ئازاد ده‌كرێت .