کۆمەڵێک لە کرێکارانی دەرکراوی بەشی “ئیجرائیات”ی شارەداری ئەهواز، ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، سەبارەت بە دەرکردنی نامەی ئیخراجیان لە لایەن شارەداری ناوەندیەوە، لە بەردەم بینای شۆرای شار، دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کرێکارانە هەر یەکەوە ٤ بۆ ٦ ساڵ پێشینەی کارییان هەیە و لەو کۆبوونەوە خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی دەوڵەتی بە داخوازییەکانیان بوون. بە وتەی کرێکارانی ناڕازی، شۆرای شار و شارەداری ئەهواز حەقدەستی ٦٣٠ کەسی بێ ناونیشانیان پەرداخت کردووە کە ناسناویان لە هیچ شوێنێک تۆمار نەکراوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە دەیان کرێکاریان دەرکردووە و بنەماڵەکانیان خستۆتە ژێر گۆشاری مەعیشەتییەوە.