کۆمەڵێک لە دەرچووانی ئازموونی دامەزراندنی پاڵاوگەی “قشم”، ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، لە ناڕەزایەتی بە بیلاتەکلیفی دۆخی پیشەییان، لە بەرانبەر بینای شیرکەتی “تابان وزەی پاسارگاد”، دەستیان دایە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی.
بە وتەی بەشداربووانی ئەو کۆبوونەوە، ٢ ساڵ پێش ئێستا لە ئازموونی دامەزراندنی “هۆڵدینگی پاسارگاد” بۆ پرۆژوی بەرهەمهێنانی نەوت لە پاڵاوگەی “قشم” و دەکەڵی نەوتی “حەرا”، بەشدارییان کردووە و لەو ئازموونە براوە بوون. بە پێی بەڵێنی بەرپرسانی ئەو شیرکەتە بڕیارە وابووە کە لە سەرەتای مانگی گۆڵانەوە بە حقووق و بیمەی ڕەسمی لەو پاڵاوگەیە دەست بەکار بن. بەڵام وێڕای تێپەڕبوونی چەند مانگ لە دوای ئەو بڕیارە، هیچ یەک لە بەڵێنەکانی بەرپرسان وەدی نەهاتووە.