سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە مۆعەلیمانی کارنامە سەوز، بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر وەزارەتی ئامووزش و پەروەرش، خوازیاری پێراگەیشتن بە داخوازییەکانیان بوون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، کۆمەڵێک لە مۆعەلیمانی کارنامە سەوز، بە کۆبوونەوە لە بەرانبەر وەزارەتی ئامووزش و پەروەرش لە مەیدانی فیردووسی تاران، خوازیاری روون کردنەوەی باروودۆخی پیشەییان بوون. بەشدار بووانی ئەو کۆبوونەوە بە وتنەوەی درووشمی “زانکۆی فەرهەنگیان مافی ڕەوامانە” خوازیاری دامەزران لە وەزارەتی ئامووزش و پەروەرش بوون.