ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، ، به ئاماده‌بوونی سه‌دان پێشمه‌رگه و لایه‌نگری كۆمه‌ڵه، ڕێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه له ناوچه‌ی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌ره‌تا له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا له‌دوای به‌خه‌یر هاتنی میوانان و ڕاگه‌یاندنی ڕیزی بڕگه و بابه‌ته‌كان له لایه‌ن هاوڕێ “شلێر یووسفی” به‌ڕێوبه‌ری مه‌راسمه‌كه ، ڕێوڕه‌سمه‌كه به خۆیندنه‌وه‌ی سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ له لایه‌ن كۆڕی سروودی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و چڕكه‌یه‌ك ڕاوه‌ستان و بێ ده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی هه‌موو گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌ستی پێكرد . پاشان به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شێعرێك بێ ده‌نگییه‌كه شكێندرا و دواتر له لایه‌ن هاوڕێ “فه‌ره‌یدوون نازری” ئه‌ندامی كۆمیته ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وتارێك پێشكه‌ش كرا. له درێژه‌ی ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌دا دووباره له لایه‌ن كۆری سروودی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه ، سروودی “بژی حیزبی خه‌باتكار” پێشكه‌ش كرا. شایانی باسه له كۆتاییدا ڕێوڕه‌سمه‌كه له ناو شادی و خۆشی ئاماده‌بووان كۆتایی پێهات .