جەلال وەفایی چالاکی سیاسی خەڵکی بۆکان که لە مانگی پووشپەڕی ئەمساڵەوە دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمهوه سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بە پێی ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا جەلال وەفایی، چالاکی سیاسی خەڵکی بۆکان لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر “پەیمان ڕوستەمی” بە تۆمەتی “بهڵاو كردنهوهی پڕوپاگەندە دژی نیزام” و لایهنگری له حیزبێكی نهیاری ڕژیم ، سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا. شایانی باسە ڕۆژی هەینی ٤ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان بە بێ نیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری هەڵیان کوتایە سەر ماڵی “جەلال وەفایی” و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کرد.
