سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د سادق زاده” و “یاسین ڕه‌زایی پوور”، به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ ماده هۆشبه‌ره‌كان و “كۆشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له زیندانه‌كانی ئه‌رده‌بیل و یه‌زد له سێداره دران.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی مافی مرۆڤ، “محه‌ممه‌د سادق زاده” ماوه‌ی ٤ ساڵه كه به تۆمه‌تی “كۆشتنی به ئه‌نفه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. هه‌روه‌ها “یاسین ڕه‌زایی پوور” پێنج ساڵ به‌وه پێش به تۆمه‌تی بازه‌رگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه هه‌واڵی به‌كرده‌وه ده‌رهاوردنی حۆكمی ئێعدامی ئه‌و دوو زیندانییه له هیچ یه‌ك له میدیا و ناوه‌نده فه‌رمییه‌كانی ڕژیم بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. جێی ئاماژه‌یه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ١٣٢ كه‌س له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له سێداره دراون.