ڕۆژی یەکشەممە 7ی مانگی خەرمانان، هاووڵاتییهكی خەڵکی شاری “نەغەدە” بە ناوی “محەمەد تاهیر حسێن پوور”، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی راپۆرتی كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان، ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیم به شێوهیهكی نایاسایی ئهو هاووڵاتییهیان دهستبهسهر كردووه و لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستا نییە.
