ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، هێرشێکی ئاسمانیی کرایە سەر کامپێکی پەنابەرانی ئێزدی لە ده‌ورووبه‌ری شاری “زاخۆ”ی سەربە پارێزگای دهۆک كه به هۆیه‌وه پێنج كوژراو و برینداری لێكهوتهوه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، هێرشەکە لە ڕێگەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكانی ده‌وڵه‌تی توركیاوه ئەنجامدراوە، لە ئەنجامی ئه‌و هێرشەدا 2 کەس گیانیان لەدەست داوە و 3 کەسی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
