كرێكارانی به‌شی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی ئازه‌ربایجان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی لانی كه‌م دوو مانگ حقووقی كرێكارانی ئه‌م به‌شه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه هێچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان نهگێراوهته به‌ر. شایانی باسه كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته بێجگه له دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان خوازیاری ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و چوونه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون.
