سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خه‌رمانان، هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی مۆڵه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل، به چه‌ندین ڕاكێت و گولله‌ی هاوه‌ن، هێرش كرایه سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه.
هێرشی ڕاكێتی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل یه‌ك ڕۆژ به شوێن هێرشی په‌هبادی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بۆمرێژكراو، ڕوویداوه و به‌رپرسانی نیزامی ئا‌مریكا ده‌ڵێن: ئه‌و ئۆتۆمبێله له لایه‌ن گرووپی داعشی خۆراسانه‌وه بۆمرێژ كرابوو و پێش ئه‌وه‌ی به ئامانج بگات له لایه‌ن په‌هباده‌كانی ئا‌مریكا ته‌قێندراوه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌و ڕووداوه چه‌ندین منداڵ گیانیان له ده‌ست داوه. شایانی باسه كه له هێرشكهی حه‌وته‌ی ڕابردووی داعشی خۆراسان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كابۆل، لانیكه‌م ١٧٠ كه‌س بوونه قۆربانی كه ١٣ كه‌سیان نیزامیه‌كانی ئامریكایی بوون.