خه‌ڵكی گوندی “سییه‌باز”ی شاری خۆی، له ناڕه‌زایه‌تی به له ناوبردنی ژینگه و سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه له لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كانزایه‌كی “ئاهه‌ك” له نێوان گونده‌كانی “سییه‌باز” و “ئیوئۆغڵی” هه‌ڵكه‌وتووه كه له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ر به ڕژیمه‌وه به شێوه‌ی ناستاندارد، “ئاهه‌ك”ی لێ به‌رهه‌م دێنن. به‌و تهی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، شێوه‌ی نایاسایی به‌رهه‌مهێنان له‌و كانزایه، بووه‌ته هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له ناوخه‌ڵك دا و زه‌وی و به‌رهه‌مه كشتووكاڵییه‌كانیان له ناو چووه. به‌شدابووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری داخرانی ئه‌و كانزایه بوون.
