كارمه‌ندانی شیركه‌تی “فریاكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی ” شاری تاران ڕۆژی ٦ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حقووقی مانگه‌كانی پووشپه‌ڕ و گه‌لاوێژ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێه‌وه برد .
به پێی ڕاپۆرته‌كان پێشتریش كارمه‌ندانی شیركه‌تی “فریاكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی” له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی پاداشته كارییه‌كان ، ده‌ستیان له كار كشابوویه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م كێشانه له لایه‌كی دیكه‌وه شیفتی كاری ئه‌و كارمه‌ندانه له ١٣ شیفت به ١٥ شیفتی كاری له مانگێك دا زیاد كراوه و ئه‌مه له كاتێك دایه كه هیچ گرێبه‌ستێك له نێوان كارمه‌ندان و ئه‌و شیركه‌ته‌كه‌وه واژۆ نه‌كراوه .
