ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٧ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی ، كرێكارانی شاره‌داری ئۆمیدیه له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی حقووقه‌كانیان ، بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره له كۆبوونه‌دان .
به پێی ڕاپۆرته‌كان كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تی به به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ندامانی شۆرای شاری ئۆمیدیه له كۆبوونه‌وه‌كانی شۆرا و دواخستنی سكاڵاكانیان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌ییشتنی به‌رپرسانی ئه‌و شاره به داواكارییه‌كانیان و پێدانی حقووقه دواخراوه‌كانیان بوون . شایانی باسه سه‌ره‌ڕای هه‌ڵاوسان و گران بوونی پێداویستی ژیان و كرێی ماڵ ، كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان به هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان له ژێر گوشارێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئابووری دان.
