كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی “ئه‌ركان سالس”ی شیركه‌تی میللی حه‌فاری، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به پێڕانه‌گه‌یشتنی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ ١٢ ملیۆن تمه‌ن و به‌رێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی ریزبه‌ندی پیشه‌كان بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی خوازیاری، وه‌لانانی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان، گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، به‌رێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی (١٤ رۆژ كار- ١٤ رۆژ پشوودان” و مافی دامه‌زرانی رێكخراوی سه‌ر به خۆ، بوون.
