كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری روودبار، رۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شاره‌داریه، خوازیاری وه‌رگرتنی پێنج مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون.
كرێكارانی شاره‌داری روودبار بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دان. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌و حه‌قده‌سته‌ی پییان ده‌درێت، پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین ناكات، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ڕێكخراوه‌ی سه‌ر به‌خۆ، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان و سه‌پاندنی قه‌راردادی كورت ماوه، بووه‌ته هۆی كه‌م كردنه‌وه و دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان.
