پێرسۆنێلی به‌شی ١٢٢ی ئابفای ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی پێنج مانگ حقووق و حه‌قی بیمه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی نوێنه‌ری ناڕازییانی به‌شداربوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ١٢٢ی ئابفای ئه‌هواز، ماوه‌ی ٢ ساڵه له‌و سایته كار ده‌كه‌ن و وێڕای به‌ڵینه‌كانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به حه‌جمی كردنی گرێبه‌سته‌كان و به‌دواداچوونیان بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان، هێشتا گرێبه‌سته‌كانیان نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه. به وته‌ی ئه‌و نوێنه‌ره، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، حه‌قی بیمه و حقووقه دواخراوه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه.
