کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە مەهاباد

کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران لە مەهاباد 3

ئەندامێکی سپای پاسداران کە لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوو بە هۆی دەستڕێژی گوللەی چەند کەسێکی نەناسراو بریندار كرابوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتەکان رۆژی شەممە ٦ی مانگی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکێک لە ئەندامانی سپای پاسدارانی بە ناوی “تاهیر پورداراناب” فەرماندەی پایگای بەسیجی گوندی “دەریاز”ی سەر بە شاری مەهاباد، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەرمانان لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراو درایە بەر دەستڕێژی گوللە و بە هۆی سەختی برینەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ورمێ  گیانی لەدەست دا.