ڕۆژی شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانان، كۆنفرانسێك له ژێر ناوی “هاوكاری بۆ به‌غداد” له پایته‌ختی عێراق و به به‌شداری ڕێبه‌ران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان، وڵاتانی ناوچه و جیهان و نوێنه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆتایی پێهات.
له ڕاگه‌یاندنی كۆتایی ئه‌م كۆنفرانسه‌دا هاتووه : سه‌ره‌ڕای له ناوچوونی هه‌ژموونی چه‌كدارانی داعش به‌ڵام مه‌ترسی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی ئه‌و گروپه هێشتا به‌رده‌وامه ، هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه په‌روه‌نده‌كانی په‌ره پێدان به هاوكارییه ئابوورییه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆر و پشتیوانی له پڕۆرژه‌كانی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی عێراق، تاوتوێ كرا. هه‌روه‌ها له‌و كۆبوونه‌وه‌دا جه‌خت خرایه سه‌ر به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ڕوون و دادپه‌روه‌رانه كرا. جێی ئاماژه‌یه كه “ئیمانوئێل ماكرۆن” ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بۆ دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌خت.