ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “حەسەن مەعرووف پوور” لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان حەسەن مەعرووف پوور خەڵکی گوندی “دەشتی قوڕێی” نەغەدە بووە و لەکاتی کار کردن بە هۆی به‌رق گرتوویی گیانی لە دەست داوە. شایانی باسه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستانی ئێران به هۆی خراپی باری ئابووری و كاره‌وه ڕوو ده‌كه‌نه هه‌رێمی كوردستان و به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی له شوێنی كار، تووشی ڕووداوی كار ده‌بن .
