كرێكارانی شاره‌داری ئۆمیدیه ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٦ی مانگی خه‌رمانانی ١٤٠٠ی هه‌تاوی له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی كار و حه‌قده‌سته‌كانیان له به‌ڕانبه‌ر بینای فه‌رمانداری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان كرێكارانی ئه‌م شاره‌داریه حه‌قده‌ستی دوو مانگی پێشوویان وه‌رنه‌گرتووه و لانی كه‌م به هۆی دواكه‌وتنی حه‌قده‌سته‌كانیان و كه‌ڵه‌كه بوون به‌سه‌ر یه‌ك چاره‌نووسی حه‌قده‌ستی چوار مانگی ئه‌م ساڵ و ساڵی ڕابردوویان نادیاره . هه‌ر به‌م مه‌به‌سته كرێكارانی شاره‌داری ئۆمیدیه ڕایانگه‌یاندووه هه‌تا وه‌رگرتنی هه‌موو حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان و جێبه‌جێ بوونی هه‌موو خواسته‌كانیان له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن . شایانی باسه زیاتر له ٤٠٠ كرێكار له شاره‌داری ئۆمیدیه كار ده‌كه‌ن و هه‌موویان لانی كه‌م حه‌قده‌ستی چوار مانگیان دواخراوه و هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و شاره‌داریه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكاری و حه‌قده‌سته دواخراوهكانیانهوه نه‌نراوه .
