هاوكات له‌گه‌ڵ درێژه‌ی مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی په‌یمانی نه‌وت، شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكاران له‌و باره‌وه رایگه‌یاند: له به‌شێك له ناوه‌نده ناوتییه‌كان، كرێكاران له گه‌ڵ په‌سه‌ند كردنی خواسته‌كانی “چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست” و “بیست ڕۆژ كار- ده ڕۆژ پشوودان” گه‌ڕاه‌نه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆرای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كرێكارانی پبه‌یمانی نه‌وت، له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی “ده ڕۆژپشوودان- بیست ڕۆژ كار كردن” و “بردنه سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان” ره‌زامه‌ندی خۆی نیشان داوه و به‌شێك له كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی، “ایران ئاروین هیڵی لووله‌ی گوازتنه‌وه‌ی گازی قوم بۆ پارچین”، “ده‌شت ئازادگان”، “هۆوه‌یزه”، “وزه‌خانه‌ی زه‌نجان ئۆرهاڵ”، “پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان”، “ترمیناڵی هه‌نارده كردنی نه‌وتی سپاهان”، “عه‌سه‌لوویه جۆشكار (ان. پی. دی)”، “ كارگه‌ی شیركه‌تی تاران جنووبی عه‌سلوویه”، “هێڵی ١٢ ئینچی كه‌هنووج”، “هیڵی ٨ ئینچی ئۆستانی شیراز”، “شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی جۆفه‌یر”، “كه‌نار ته‌خته‌ی بۆرازجان”، هیڵی ٦٤ ئینچی نه‌جه‌ف ئابادی تیران”، “پترۆ پاڵاوی مێهری خه‌لیج”، “پترۆیمی گه‌چساران” و “په‌رهام سه‌نعه‌تی خووزستان، گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانیان. شایانی باسه كه هێشتا هیچ ڕاپۆرتێك له لایه‌ن كرێكارانه‌وه له‌سه‌ر چوو نه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان تۆمار نه‌كراوه وگرێبه‌سته‌كان هێشتا كۆرت ماوه ویه‌ك مانگه‌ن.
