ڕۆژی ڕابردوو سپای پاسداران به بێ ئاگاداری پێشوه‌خته به‌رزاییه‌كانی شاخی شاهۆی تۆپباران كرد و به‌هۆیه ئاگر به‌ربووه سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه و هه‌تا ئێستا ئاگره‌كه به‌رده‌وامه و خه‌ساره‌تێكی زۆر به‌ر سرووشتی ئه‌و ناوچه‌یه گه‌ییشتووه .
به پێی ڕاپۆرته‌كان ، هێزه‌كانی سپای پاسداران و به‌سیج به گه‌مارۆی گونده‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ڤه‌ری شاهۆ ، ڕێگرییان له هه‌ر هه‌وڵێكی خه‌ڵك و ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ، به مه‌به‌ستی كوژانه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره كردووه و سووتانی سرووشت و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كانی شاخی شاهۆ هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه به‌رده‌وامی هه‌یه .
