ڕۆژی هەینی ٥ی مانگی خه‌رمانان، فڕۆکەجه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورکیه دووجار سنووری قەزای ئامێدییان لە پارێزگای “دهۆك”ی هه‌رێمی كورستان بۆردوومانکرد. به پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی “ئامێدیی” جارێکیان ئۆتۆمبێلێکی گه‌ریلاكانی”پەکەکە” کراوەتە ئامانج .
جێی ئاماژه‌یه لە ساڵه‌كانی 1990ی میلادیه‌وه زۆربه‌ی گوندەکانی ئه‌و ناوچه‌یه بەهۆی شەڕەوە چۆڵکراون و هەربۆیەش بۆردوومانەکە هیچ زیانێکی گیانی بۆ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌و ناوچه‌یه نەبووە . هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرته‌كان لەماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا هه‌تا ئێستا سێ جار ئه‌و سنوورە له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیه بۆردوومانکراوە و زۆربه‌ی كاته‌كان له ئاكامی ئه‌م هێرشانه ئاگر به‌رده‌بێته دارستان و شاخه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و زه‌ره‌رێكی زۆر به‌ر سرووشت و باخ و ئاژه‌ڵانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌وێت .
