رۆژی پێنجشەممە 4ی مانگی رەزبەر، کۆمەڵێک لە کەشاوەرزانی رۆژهەڵاتی ئیسفەهان لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان لە بەرامبەر ئافیسی یەکێك لە نوێنەرانی مەجلیسی رژیم کۆبوونەوە.
کەشاوەرزان لە ناڕەزایەتی بە دابین نەکردنی “حەقابە” و چەند خواستی دیکە کۆبوونەوە. کەشاوەرزانی ئیسفەهان پێشتریش لە ناڕەزایەتی بە بەرنەدانەوەی ئاوی رووباری “زایەندەروود” کۆبوونەوەیان ئەنجام دابوو. بە وتەی کەشاوەرزانی ئەم ناوچەیە: بە هۆی کەم ئاوی، بەرهەمەکانی ئەم ساڵیان لە ناوچوون و کێلگەکانی گەنم و جۆ بوون بە لەوەڕگەی ئاژەڵان.